بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بن شائۆل بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر کەمی وڵاتان چەک بە ڕژێمی زایۆنیستی دەدەن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا لە سەدا 69 و ئەڵمانیا لە سەدا 30 ی چەک و پێداویستییە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دابین دەکەن.
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە هەر وڵاتێک بە پێی یاسای نێودەوڵەتی ئەرکی ئەوەی لە سەرە کە دەستەبەری ئەوە بکات چەک و پێداویستییە سەربازییە هەناردەکراوەکانی بۆ وڵاتانی دیکە لە پێشێلکردنی یاسای مرۆڤدۆستانە بەکار ناهێندرێت.
وتیشی کە ئەمریکا و ئەڵمانیا ڕۆڵی تایبەتیان لە درێژەدان بە شەڕ و کۆمەڵکوژی غەززە و بە گشتی شەڕەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکەدا هەیە./.