بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ هەینی 27 ی کانوونی یەکەمی 2024 ڕایگەیاند کە بە مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەڵەستین – 2 هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەل ئەبیب.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سەرەڕای بێدەنگی و شاردنەوەی ڕژێمی زایۆنیستی، مووشەکەکە ئامانجەکەی پێکاوە و ئەم هێرشە بووەتە هۆی برینداربوونی چەندین زایۆنیست و ڕاگرتنی گەشتەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە.
یەحیا سەریع هەروەها هەواڵی چەندین هێرشی درۆنیی بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین و کەشتییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە دەریای مۆکران ڕاگەیاند./.