بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەلی یەمەن لە کاتێکدا کە لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەکرێنە ئامانج، ئەمڕۆ هەینی گەورەتر و بەهێزتر لە جاران، خۆپێشاندانی هەفتەیی خۆیان بەڕێوەبرد.
خۆپێشاندەران بە درووشمی ” لە گەڵ غەززەی بەشەرەف بە شێوازی بێسنور و بە بێ هیچ هێڵێکی سووە ڕاوەستاوین ” داوای زیاترکردنی هێرشەکانیان لە دژی ئەو هاوپەیمانییە سێقۆڵییە کرد.
بەدەر لە سەنعا، لە دەیان شوێنی دیکەی یەمەن خۆپێشاندانی پشتیوانی لە خۆڕاگری بەڕێوەچوو.
خۆپێشاندەرانی یەمەنی بە ستایشکردنی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان لە دژی داگیرکارانی زایۆنیست، جەختیان لە سەر پێویستی زیاترکردنی ئەو هێرشانە کردەوە.
ئەوان ڕایانگەیاند کە ئەنجامدەری هەر فەرمانێکی سەید عەبدولمەلک حوسی سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنن.
هەروەها چەندین درووشمی وەک ” ئەی ئەمریکا، ئەی زایۆنیست، گەلی یەمەن ئێوە بانگهێشتی ڕوبەڕوبونەوە دەکات “، ” لە گەڵ غەززە زیاتر لەمە دەچینە پێشەوە “، ” هیچ هێڵێکی سوور بۆ پشتیوانیکردنی غەززە نییە “، ” پیلانی هاوپەیمانی ئەمریکیمان پووچەڵ کردووەتەوە “./.