بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی پێش سەردانە دوو ڕۆژەکەی بۆ چین کە ئەمڕۆ هەینی دەست پێدەکات، نووسینێکی لە ڕۆژنامەی Peoples Daily بڵاو کردەوە.
لەو نووسینەدا هاتووە کە سەردانەکە دەستپێکردنی وەرزێکی نوێی هاوکاری ستراتیژی نێوان ئێران و چینە.
عێراقچی ڕایگەیاندووە کە بەرپرسان و سەرکردەکانی چین لە پەیوەندییەکاندا زیاتر گرنگی بە کردار دەدەن تا لێدوان و قسەکردن.
وەزیری دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی جەژنی بەهارەی چینی لە خەڵک و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کردووە و ڕایگەیاندووە کە پێشکەوتنەکانی چین وەک وڵاتێکی گەشەسەندوو، هیوای زۆری بە وڵاتانی دیکە داوە کە بە یەکڕیزی و هاوکاری دەروانن بە سەر کێشەکاندا زاڵ بن.
عێراقچی ڕایگەیاندووە کە ئێران و چین ساڵانێکە هاوکارییەکانی خۆیان بۆ برەودان بە چەندجەمسەری لە جیهاندا دەستپێکردووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، فەڵەستینی وەک کێشەیەکی گەورەی جیهان ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە کۆمەڵکوژی و تاوانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە بە هۆی بێدەنگی نێودەوڵەتی زیاتر بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە نیو سەدەی ئاڵتوونیی پەیوەندییەکانی ئێران و چین پیشان دەدات کە ئەم سەردانە، دەستپێکردنی وەرزێکی نوێی هاوکارییە ستراتیژییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتە./.