بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترینی ئەو ڕاستییانەی کە هێرشە مووشەکییەکانی یەمەن بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی ڕوونیان کردووەتەوە، دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین:
یەکەم:
ڕژێمی زایۆنیستی گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر میدیاکانی کە زیانی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن ئاشکرا نەکەن، هەروەها ڕێگری لە رووماڵی ئەمەش لە لایەن میدیا بیانییەکانەوە دەکات تا لە کاریگەری هێرشەکان کەم بکاتەوە. بەڵام میدیا زایۆنیستەکان سەرەڕای ئەم دۆخە نیگەرانی خۆیان نەشاردووەتەوە و بە ناچار دانیان بە هەندێک ڕاستیدا ناوە. ئەوان ڕایانگەیاندووە کە مووشەکەکانی ئەمجارەی یەمەن لە گەڵ ئەوانەی پێشوو جیاوازی هەبووە.
دووەم:
ڕاستی دووەم ئەو لێدوانانەی وتەبێژی پێشووی سوپای ڕژێمی زایۆنیستییە کە ڕایگەیاندووە مووشەکەکانی یەمەن چ ئامانجەکانی خۆیان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بپێکن یان نە، لە ڕاستیدا ئەو ڕژێمەیان ئیفلیج کردووە، لە بەر ئەوەی کە هەر شەو بە ملیۆنان زایۆنیست ڕوو لە پەناگەکان دەکەن و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیش بۆ سەر یەمەن نەبووەتە ڕێگر لە بەردەم دووبارەکردنەوەی هێرشەکان لە لایەن ئەنساروڵڵاوە.
سێهەم:
مووشەکەکانی یەمەن سەرجەم سیستەمە بەرگرییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییان تێپەڕاندووە و ئەمەش شکستێکی ئاشکرایە بۆ پیشەسازی سەربازیی هەر دوو لا و ناوبانگی جیهانیی ڕوبەڕوی کێشە کردووەتەوە.
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین کە ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی یەمەندا تووشی کارەساتێک بووە، لە بەر ئەوەی کە پێکهاتەی کۆمەڵگای یەمەن بە جۆرێکە کە دەرفەتی هەر پیلانگێڕییەکی لە تەل ئەبیب وەرگرتووە./.