بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕۆژی هەینی 27 ی کانوونی یەکەمی 2024 لە شاری هەولێر دەستی بەکارەکانی کرد و پاش پەسەندکردنی هەمواری پەیرەوی ناوخۆ، سەڵاحەدین بەهائەدین وەک ئەمینداری گشتی ئەم حیزبە هەڵبژێردرایەوە.
ناوبراو لە پاش دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 1994 ەوە تا ئێستا، بەدەر لە خولێکی چوار ساڵەی ئەمینداریی محەممەد فەرەج، پۆستی ئەمینداری گشتی ئەم حیزبەی بە دەستەوە بووە.
کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کاتێکدا بەسترا کە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئەم حیزبە ئیسلامییە ڕووی لە زیادبوون کرد و چەندین سەرکردەی ناسراو بە تایبەت ئەبوبەکر کاروانی و ئەبوبەکر هەڵەدنی بەشدارییان لەم کۆنگرەیەدا نەکرد./.