بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی کە سەردانی پەکینی کردووە، لە گەڵ وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین جەختیان لە سەر ئیرادەی ڕێبەرانی هەر دوو وڵات بۆ پتەوکردنی پەیوەندی ستراتیژی و گەشەپێدانی لە بوارەکانی ئابوری، بازرگانی، وەبەرهێنان، وزە، گواستنەوە و …. کردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکانی لە گەڵ چین بە کۆن و مێژوویی ناوبرد و جەختی لە سەر کەڵک وەرگرتن لە سەرجەم دەرفەتەکانی گەشەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە.
وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین ئاماژەی بە گرنگی پێگەی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک وڵاتێکی بەهێزی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دا و جەختی لە سەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە.
سەبارەت بە دۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەر دوو وەزیری دەرەوە جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم ناوچەیە پەیوەندی بە خەڵکی وڵاتانی خۆیەوە هەیە و نابێت ببێتە شوێنی دەستێوەردانی وڵاتانی بێگانە لە پێناو مسۆگەربوونی ئامانج و بەرژەوەندییەکانی ئەوان.
عێراقچی و وانگ یی سەبارەت بە سوریاش جەختیان لە سەر پاراستنی یەکپارچەیی خاک و یەکگرتوویی ئەم وڵاتە و پێکهێنانی حکومڕانییەک کردەوە کە بتوانێت داواکاری سەرجەم پێکهاتەکانی دابین بکات./.