بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەعد سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری لە پەرلەمانی لوبنان وەک جێگری شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حزبوڵڵا دەستنیشان کرا.
ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی حزبوڵڵای لوبناندا ئەندامێکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بگاتە پۆستێکی باڵای بزوتنەوەی حزبوڵڵا.
محەممەد ڕەعد لە ساڵی 1992 ەوە تا ئێستا نوێنەری ناوچەی باشوری لوبنان لە پەرلەمانی ئەم وڵاتەیە.
محەممەد ڕەعد لەو کەسانەیە کە چالاکیی سیاسی و ڕێکخراوەیی پێکەوە ئەنجام دەدات بە شێوازێک کە لە داڕشتنی سیاسەتە پەرلەمانییەکانی حزبوڵڵادا ڕۆڵی هەیە./.