بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەزا میرابیان سەبارەت بە ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمدا وتی: شەهید سولەیمانی بەرەی خۆڕاگریی لە ناوچەکە بەرفراوان کرد و ئەگەر هەوڵەکانی ئەو شەهیدە نەدەبوو، دۆخی سوریا و عێراق ناوچەکەی دەگرتەوە و لە ڕاستیدا بە هاوکاری هاوسەنگەرەکانی و فەرماندەکانی دیکەی خۆڕاگری شکستیان بە تیرۆریزم هێنا و گرووپە تیرۆریستییەکان پاشەکشەیان کرد.
ئەو شارەزای کاروباری ناوچەکە وتی: لە ڕاستیدا گەورەترین میراتی شەهید سولەیمانی، پەرەپێدانی بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا بوو، لەم ماوەیەدا هەندێک باس لە لاوازبوونی بەرەی خۆڕاگری دەکەن، هیچ وا نییە و بەرەی خۆڕاگری بەهێز و کاریگەری خۆیەوە دەمێنێتەوە.
میرابیان وتی: خۆڕاگری ڕەوت و ئایدۆلۆژیایە و نموونەکەشی لە یەمەندا دەبینرێت و لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە ڕژێمی زایۆنیستی تووشی کێشەی جیدی بکات./.