بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران لە سەر بنەمای دراوسێیەتی و هاوبەشییە، وتی کە پەیوەندییەکانی بەغدا لە گەڵ ئەمریکاش ستراتیژییە.
ناوبراو وتی کە ئێران وڵاتێکە کە لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی سیاسی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە گەڵ عێراق هاوکاری کردووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: لە لایەکی دیکەوە پەیوەندییەکانی ئێمە و ئەمریکا ستراتیژییە و هاوبەشییەکی شەفاف بە پێی ڕێکەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لە نێوانماندا هەیە.
سودانی وتی: ئەمریکا وڵاتێکە لە سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد و پشتیوانی لە هەوڵەکانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کرد و عێراقیش بە گیانفیدایی ڕۆڵەکانی خۆی گەیشتە دەسکەوت و سەرکەوتن./.