بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فرود عەسکەری جێگری وەزیری ئابوری و سەرۆکی ڕێکخراوی گومرکی ئێران ڕایگەیاند کە هەناردەی نانەوتی لە ماوەی 9 مانگی ڕابردووی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی گەیشتووەتە 43 ملیار و 140 ملیۆن دۆلار.
ناوبراو وتی: هەناردەی نانەوتی بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 18 بەرزبوونەوەی هەبووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوردەی ئێران بە ئاڵتوونیشەوە گەیشتووەتە 50 ملیار و 889 ملیۆن دۆلار.
عەسکەری ڕایگەیاند کە هاوردەی ئێران لەم 9 مانگەدا لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 3.16 دابەزیوە و گەیشتووەتە 27 ملیۆن و 941 هەزار تەن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەناردەی نانەوتی لە 9 مانگی ڕابردووی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی گەیشتووەتە 116 ملیۆن و 348 هەزار تەن و بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 13.77 بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە.
جێگری وەزیری ئابوری ئێران سەبارەت بە ئامانجەکانی هەناردەی ئەم وڵاتە وتی: لە 9 مانگی ڕابردوودا چین بە 11 ملیار دۆلار، عێراق بە 9 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، ئیمارات بە 5 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە 5 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، ئەفغانستان بە یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلار، پاکستان بە یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلار و هیندستان بە یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، گەورەترین ئامانجەکانی هەناردەی ئێران بوون.
لە سەدا 82.40 کۆی گشتی هەناردە لە ڕووی کێشەوە و لە سەدا 82.85 ی کۆی گشتی هەناردەی ئێران لە ڕووی بەهاوە لە 9 مانگی ڕابردووی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی پەیوەندی بەم 7 وڵاتەوە هەبووە.
فرود عەسکەری سەبارەت بەو وڵاتانەی کە زۆرترین هاوردە لەوانەوە بووە، وتی: زیاترین هاوردەی ئێران لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوو لە ئیمارات بە 15 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، چین بە 13 ملیار دۆلار، تورکیا بە 8 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار، ئەڵمانیا بە یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، هیندستان بە یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلار، ڕووسیا بە یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلار و هۆنگ کۆنگ بە یەک ملیار دۆلار بووە.
وتیشی کە لە سەدا 75 ی هاوردەی ئێران لە ڕووی کێشەوە و لە سەدا 82 ی لە ڕووی بەهاوە پەیوەندی بەم 7 وڵاتەوە هەبووە./.