بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمرۆ یەک شەممە 29 ی کانوونی یەکەمی 2024 بەسەردانێکی کورت گەیشتە ئیمارات و لە گەڵ شێخ عەبدوڵڵا بن زاید جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووە.
لەو سەردانەدا کە لە کاتی گەڕانەوەی عێراقچی لە چین و لە سەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی ئیمارات ئەنجامدرا، هەر دوو لا وێڕای تاوتوێکردنی دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکان، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەش بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد./.