جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 7, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

موجتەبا میرزادە ئەستێرە درەوشاوەکەی مۆسیقای ئێران و کوردستان

مەزهەر خالقی لە سەر میرزادە دەڵێ: "ئەو پەنجە بە سۆزەی میرزادە بوو بە هۆی ئەوەی ڕادیۆ کرماشان ببێ بە خاوەن ئۆڕکێسترایەک کە شه‌وانە هەموو خەڵکی کوردستانی ئێران و لە دوایەش‌دا کوردستانی عێڕاق گوێ بیستی ڕادیۆ کرماشان ببن و لەو ڕێگایەوە گوێ گران بە دەنگی موزیکی گۆرانیبێژانی ئێران ئاشنا بوون و زۆر بە تاسەوە گوێیان لێ دەگرت".

كانونی یه‌كه‌م 30, 2024
in کەلتوری
A A
0

جام کوردی – مەزهەر خالقی لە سەر میرزادە دەڵێ: “ئەو پەنجە بە سۆزەی میرزادە بوو بە هۆی ئەوەی ڕادیۆ کرماشان ببێ بە خاوەن ئۆڕکێسترایەک کە شه‌وانە هەموو خەڵکی کوردستانی ئێران و لە دوایەش‌دا کوردستانی عێڕاق گوێ بیستی ڕادیۆ کرماشان ببن و لەو ڕێگایەوە گوێ گران بە دەنگی موزیکی گۆرانیبێژانی ئێران ئاشنا بوون و زۆر بە تاسەوە گوێیان لێ دەگرت”.

موجتەبا میرزادە ساڵی ١٩٤٥ (١٣٢٤ی هەتاوی) لە شاری كرماشان لە دایک  بووە. باوكی كارمەندی حكومەت بووە و هەر بەو هۆیە چەند ساڵێك لە ئیلام نیشتەجێ دەبن. كە دەگەڕێنەوە بۆ کرماشان تەمەنی شازدە ساڵ دەبێت. میرزادە لە تەمەنی منداڵیدا بەهۆی گوێ‌ ڕاگرتن لە ڕادیۆی دراوسێکەیانەوە لەگەڵ مۆسیقا ئاشنا بووە و ئەوکاتە ئەلاقەیەکی تایبەتی بە ویۆڵۆنی خالدی و پەرویز یاحەقی دەبێ و هەر لە ڕێگای ئەو ڕادیۆیەوە گوێیان لێڕادەگرێت. یەكەم ئامێری موسیقی کە لە تەمەنی منداڵیدا دەستی داوەتێ ئامێری نەی و دواتر ئامێری سەنتوور بووە. میرزادە پێش لەوەی دەست بە کاری ویۆڵۆن بکات بە سەنتووری براگەورەکەی کاری موسیقی کردووە.

میرزادە دەڵێت: “هەر لە سەرەتای منداڵیمەوە هۆگر و خولیای ویۆڵۆن بووم، بەڵام لەبەر كەم داهاتی باوكم توانای كڕینی ئەم ئامێرەم نەبوو، لە تەمەنی منداڵیدا و بەهۆی كاروباری باوكم لە كرماشانەوە بەرەو ئیلام كۆچمان كردبوو، لەوێ‌ دراوسێیەكی تارانیمان هەبوو كە خۆی خەریكی ئامێری دڵخوازی من واتا ویۆڵۆن بوو، بە پەرەسەندنی هاتوچۆ لەگەڵ ئەواندا ئەو ژەنیارە هەستی هونەری لە مندا بەدی كرد و هەر لەبەر ئەوەش بوو کە پێشنیاری بە باوكم كرد ویۆڵۆنێکم بۆ بكڕێت، بەمجۆرە من بووم بە خاوەنی ویۆڵۆنێکی ٧٠ تمەنی كە زۆربەی گۆرانییەكانی مامۆستا حەسەن زیرەكم هەر بەم ویۆڵۆنە ژەنیوە، دوای چەند ساڵ مانەوەمان لە ئیلام بۆ كرماشان گەڕاینەوە. ئەو كات لە كرماشان مامۆستایەكی لێهاتوی وای لێنەبوو كە من ویۆڵۆنی لێ‌ فێربم، هەر بۆیەش من هیچ مامۆستایەكی تایبەتم نەبووە و هەرچییەكی هەمە تەنیا هەست و توانایی خواپێداو و تێكۆشانی خۆم بووە”.

مەزهەری خالقی دەڵێت: ” میرزادە بە شێوەیەك كە خۆی باسی دەكرد، كاتێك كە خوێندكار بووە هەموو ساڵێك لە كرماشاندا خوێندكارەكانی ناوچەی كوردستانی ئێران لە كرماشان یان شوێنێكی‌تر فێستیڤاڵی مووزیكیان هەبووە، لەو فێستیڤاڵانەدا هەر جارێك كە بەشداری كردبێت هەمیشە یەكەم بووە”. یەكێك لەو دەرگایانەی كە مووزیكی كوردی بە ڕوی میرزادەی هونەرمەند و بلیمەت دا كردەوە، ئاشنابوونی ناوبراو لە گەڵ هونەرمەندی كۆچ‌ كردوو حەسەن كامكار بوو. موجتەبا میرزادە ساڵی ١٩٥٩ (١٣٣٨) دەچێتە شاری سنە و لە ئۆركێسترای ئەم شارەدا بەسەرپەرشتی حەسەن كامكار پەرە بە هونەرەكەی دەدات، لەو هەل و دەرفەتەدا بوو كە موجتەبا توانی كۆمەڵێك ئەزموون لە كامكار وەرگرێ و پاشان وەک کاربەدەست لە ڕادیۆی كوردی سنەدا دامەزرێت. دوای ساڵێك مانەوە لە سنە، ساڵی دوایە یانی ١٩٦٠ دەگەڕیتەوە بۆ كرماشان و لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئەم شارەدا لە بەشی رادیۆدا دەست بەكار دەبێت. لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا دەبێت بە ئەندامی گرووپی ڕادیۆی كرماشان و ساڵێك دواتر وەک ڕابەری ئۆركێسترای ئەو ڕادیۆیە دیاری دەکرێت. دواتر لە گەڵ گۆرانیبێژی گەورەی كورد حەسەن زیرەك هاوکاری هونەری دەست پێدەکا. لە چاوپێکەتنێکدا میرزادە دەڵی ١٥٠ تا ١٧٠ گۆرانی بۆ حەسەن زیرەک ئامادە کردووە. کاتێک مۆسیقای سروودی نەورۆز لەگەڵ زیرەک دا تۆمار دەکا تەمەنی ١٦ ساڵ بووە.

ساڵی ١٩٦٧ (١٣٤٦) میرزادە دەچێتە تاران و لەوێ لەڕێگەی گۆڤارێكەوە بە ناوی (موزیك ایران) كە هەفتانە نۆتی چەند گۆرانییەكی تێدا بڵاو دەكرایەوە هەوڵی‌دا خۆی فێری خوێندنەوەی نۆت بکات. لەم ڕوەوە دەڵێت:” لەبەر ئەوەی هەموو ئاوازەكانم لەبەر بوو بە شێوەی خۆڕسك دەمتوانی بیان ژەنم، دەچووم لە هەمان كاتدا سەیری نۆتەكانم دەكرد و دەمخوێندنەوە و پاشان چەندبارەم دەكردنەوە و دەكەوتمە بەراورد كردنیان تا نۆتەكان بناسمەوە، بەڕاستی كارێكی تاقەت پروكێن بوو. لە یادمە بەهۆی گۆرانییەكی (مەجید وەفادار)ەوە بۆ یەكەمین جار (ترێل) فێر بووم، تا بەو شێوەیە فێری نۆتە خوێندنەوە بووم”.

میرزادە موسیقی لێدان بە شێوەیەکی خۆڕسک فێر ببوو، ئەو کات کە لەگەڵ حەسەن زیرەک لە ڕادیۆ کرماشان دەبێ، زیرەک هەر ئاهەنگێکی کە بەسەر زاری‌دا هاتووە، میرزادە هەر لەسەر ئەو شێوە گوتنەی ئەو ئاهەنگی بۆ هۆنیوەتەوە. دواتر کاتێک هایدە بە میرزادە دەڵێت: “بەڕێز میرزادە ئەو مۆسیقایەی کە تۆ دەیژەنی، وەحشییە، مرۆڤ سەرسام دەکات”. میرزادە لە وڵامی هایدەدا دەڵێت: “خانمی هایدە، ئەو مۆسیقایە، مۆسیقای کوردییە.”

محەممەد کەمانگەر، یەکێک لە بەرپرسانی ئەوکاتی ڕادیۆ کرماشان دەڵێت: ئەو کات میرزادە بە تەمەنێکی کەمەوە دێتە ڕادیۆ کرماشان و بە هۆی ئەوەی کە نایناسن، وەرناگیرێ. من بۆخۆم هەر ئەو کات بردمە کن پیاوێکی ئەرمەنی کە لە وێڵۆن‌دا مامۆستا بوو. من پێم گووت: “ئەوە بڕێکی دەزانێ، هاتووە لەکن جەنابت بە تەواوەتی فێر بێ.” مامۆستاکەش وێڵۆنەکەی دەداتێ و دەڵێ: “دا قەتعەیەکی لێدە”. میرزادەش کە دەست پێدەکات، مامۆستاکە سەری سووڕ دەمێنێ کە منداڵێک لەو تەمەنە کەمەدا ئاوا مۆسیقا بژەنێت. مامۆستاکە دەڵێت: “ئەوە لە من زیاتر دەزانێت”.

 ساڵی ١٩٦٠ (١٣٣٩) هەر دوای ئەو بەسەرهاتەی کەمانگەر، کاک محەممەد هەڵدەستێ میرزادە دەباتە ڕادیۆ کرماشان و بەرپرسانی ئەوێ بەو قەناعەتە دەگەیەنێت کە ئەو کوڕە هەڵکەوتەیە و وادەکات کە گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ واژۆ کەن. دواتر ساڵی ١٩٦٢ (١٣٤١) ئەو کات کە ئۆرکێسترای ڕادیۆ کوردی تاران دێنە کرماشان و لەوێدا هونەری میرزادە گەشە دەستێنێت.

مەزهەر خالقی لە سەر میرزادە دەڵێ: “ئەو پەنجە بە سۆزەی میرزادە بوو بە هۆی ئەوەی ڕادیۆ کرماشان ببێ بە خاوەن ئۆڕکێسترایەک کە شه‌وانە هەموو خەڵکی کوردستانی ئێران و لە دوایەش‌دا کوردستانی عێڕاق گوێ بیستی ڕادیۆ کرماشان ببن و لەو ڕێگایەوە گوێ گران بە دەنگی موزیکی گۆرانیبێژانی ئێران ئاشنا بوون و زۆر بە تاسەوە گوێیان لێ دەگرت”.

ساڵی ١٩٦٧ (١٣٤٦) میرزادە لە كۆلێژی هونەرە جوانەكانی تاران بە پلەی سێیەم وەردەگیرێت، بەڵام كۆلێژ تەواو ناكات و بەجێێ دەهێڵێ. هەر ئەو کاتە هاوكاری لەگەڵ هونەرمەندگەلێكی پایەبەرزی وەك مورتەزا حەنانە، جەلیل شەهناز، حوسێن یاحەقی، حەسەن كەسایی دەست پێدەکات. دواتر لە ئۆركسترا گەورەكانی وەك فاڕابی، نەكیسا و بابەرد و هەروەها بەرنامەی (گلها)ی ئەوكات بە سۆڵۆ لەگەڵ گۆرانیبێژەكانی ئەو سەردەمە بۆ وێنە ئیرەج و گوڵپایەگانی کار دەکات.

هەر لەو سەروبەندەدا پێشنیاری دانانی موزیكی فیلمی درشكەچی بە میرزادە دەدرێت و خۆی لەم بارەیەوە دەڵێت: “پێش ئەم كارە هەرگیز موزیكم بۆ ئۆركیسترا نەنووسیبوو و هەندێک زانیاری هەبوو لەسەر ئامێرەكان كە من نەمبوو، بۆ نمونە نەمدەزانی ژێكانی كۆنتڕاباس چۆنە و چییە؟! بۆیە لەماوەی مانگێكدا لە ڕێگەی پرس و ڕاوە هێندەم زانیاری كۆكردەوە كە بتوانم بۆ ئۆركێسترا كارێك بنووسم. بەڵام كێشەی سەرەكیم ئەوەبوو كە نەمدەزانی ئایا بۆ فیلمەكە دەبێت چی دابنێم؟ چونكە تا ئەو كاتە هیچ زانیارییەكم سەبارەت بە كاری موزیكی فیلم‌سازی بەرچاو نەكەوتبوو و لە كەسیشم نەبیستبوو و نەشمدەزانی كامەن؟ بۆیە هەموو یاسا و ڕێساكان خۆم دامنان”.

میرزادە هەر لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵێ کە کاری داڕشتنی مۆسیقای بۆ زیاتر لە ٥٨ فیلمی سینەمایی کردووە.

بەشێک لەو فیلمانە بریتین لە: صمد و قالیچه حضرت سلیمان (سەمەد و فەڕشی حەزرەتی سولەیمان)، صمد در به در می‌شود (سەمەد ئاوارە دەبێت)، نفس‌بریده (پشووسوار)، جای امن (هێمنگە)، صمد در راه اژدها (سەمەد لە رێگای ئەژدیهاکاندا)، میراث (میرات)، صمد خوشبخت می‌شود (سەمەد بەختەوەر دەبێت)، علی کنکوری (عەلی کۆنکوری)، عیالوار (منداڵدار)، قیامت عشق (قەیامەتی عەشق)، تختخواب سه‌نفره (تەختی سێ کەسی)، حکیم‌باشی (حەکیم باشی)، خانه قمر خانم (ماڵی قەمرخانم)، صمد و سامی، لیلا و لی لی (سەمەد و سامی، لەیلا و لی‌لی)، گل‌ها و گلوله‌ها (گوڵ و گولەکان)، مسافران مهتاب (رێبوارانی تریفە)، مدرک جرم (بەڵگەی تاوان) ، حماسه مهران (حیماسەی مێهران)، تفنگدار (چەکدار)، خانه عنکبوت (یانەی جاڵجاڵۆکە)، جایزه (خەڵات)، دادا، قرنطینه (قەرەنتینە)، اعدامی (ئیعدامی)، پنجمین سوار سرنوشت (پێنجەمین سوارکاری چارەنووس)، بن‌بست (بەربەست)، زن و زمین (ژن و زەوی) مردی در طوفان (پیاوێک لە ڕەشەبادا)، درشکه‌چی (داشقەچی)، شاطر عباس(شاترعەباس)، عزیز قرقی (عەزیز قرقی)، عمو یادگار (مامە یادگار)، لوتی، محلل.

موجتەبا میرزادە لە کاری موسیقی و هونەریدا هیچ سنوورێکی نەدەناسی. لەگەڵ هونەرمەندانی کورد و فارس، گرووپی  موسیقی ڕەسەن و ناوچەییەوە بگرە تا مۆسیقای کلاسیکی ڕۆژئاوا و پاپ، جاز و بلووز هەروەها تا سترانە کووچە بازاڕییەکان و ماڕش و مۆسیقای فیلم کاری کردووە.

میرزادە لە تەمەنی هونەری خۆیدا بۆ كۆمەڵێك هونەرمەندی كورد وەکوو حەسەن زیرەك، مەزهەر خالقی، محەممەد ماملێ‌، ئیبراهیم خۆشنەوا، مورتەزا توندڕە‌و، هاشم ڕەبیعی، خەلیل سەدیقی، عەزیز شاروخ، حوسێن شەریفی، ناسر ڕەزازی، جەمشید عەزیزخانی، پەیام عەزیزی، خەبات مەولوودی، كەیوان عەلی‌ محەممەدی…

میرزادە هەوەڵ کەس بووە کە بە یارمەتی عوسمان کیمنەیی مۆسیقای هەورامی بردۆتە نێو ئۆرکێستەوە و کەڵکی لێ وەرگرتووە.

میرزادە هەروەها كاری بۆ زۆر لە هونەرمەندە گەورەكانی فارس کردووە. بۆ نموونە: شەجەریان، هایدە، ئیرەج، مەهەستی، ئەكبەر گوڵپایەگانی، موعین، گوگوش، حومەیرا، سوسەن، ئەفسەر شەهیدی، محەمەد ئیسفەهانی، عەلی ڕەزا ئیفتیخاری، هومایون كازمی… سادق نوجوکی ئاهەنگسازی بەناوبانگی مێژووی مۆسیقای ئێران لە دیمانەیەکدا سەبارەت بە میرزادە دەڵێت: “موجتەبا لە ڕوانگەی توانای  داهێنەرییەوە باشترین ژەنیارێک بووە کە بە درێژایی تەمەن دیتوومە”.

موجتەبا میرزادە لە ئامێری کەمانچەش‌دا دەستێکی باڵای هەبووە، بۆ نموونە دەتوانین باسی شاکارەکانی “دایە دایە وەختی جەنگە”، “چوپون”، “میری (جەنگی لوڕان)” بكه‌ین كه بە دەنگی ڕەزا سەقایی و په‌نجه‌ی مەجتەبا میرزاده تۆمار كراون. شایانی باسە کە میرزادە جگە لە ئامێری سەرەكی خۆی كە ویۆڵۆن بووە، شارەزاییەكی باشی لە كەمانچە، تار، سێتار و پیانۆدا هەبووە.

میرزادە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنابوو و کاتی خۆی عاشقی كچێك دەبێت لە تاران، خۆشەویستی بۆ ئەو كچە بە شێوەكە کە پێی دەڵێت: “ئەگەر بێت و ڕازی نەبیت بەوەی من موزیك بژەنم ئەوا ئامادەم هەموو پەنجەكانم ببڕمەوە”. پاشان لەگەڵ ئەو كچە هاوسەرگیری دەكات و بەرهەمی چل ساڵی ژیانیان دوو كچ بە ناوەكانی ئیلیكا و ئاناهید دەبێت. لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێ کە بۆ ماوەیەکی زۆر لای خزم و کەس و کاری خێزانی باسی نەدەکرد کە خەریکی مۆسیقایە و هەر کات لێیان دەپرسی شوغلی چیە، وەڵامی دەدانەوە کە لە بانک کار دەکات. ئەوە لەبەر ئەوە بوو کە ئەو کات خەڵک وەک ئێستا ڕێزی هونەرمەند و کاری هونەرییان نەدەگرت.

میرزادە دوای زیاتر لە چل ساڵ كاری هونەری و بەخشینی چەندین شاكاری گەورە بە موزیكی كوردی و فارسی، لە ڕێکەوتی ١٧ی ژانویەی ٢٠٠٥ کە هاوکات دەبێتە ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٨٤ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشی دڵەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی گەورەی تاران كۆچی دوایی كرد.

لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی گەورە هونەرمەندانی كورد و فارس لە گۆرستانی هونەرمەندان بە خاك سپێردا. لە کاتی بەخاك سپاردنەكەیدا هونەرمەندی ناودار شەجەریان گوتی: “مردنی میرزادە كارەساتێكی گەورە بوو بەتایبەتی بۆ موزیكی كوردی و بە گشتی موزیکی ئێران، جگە لەوەش ئەمڕۆ هونەرمەندێكمان لەدەستدا كە زەحمەتە كەس هەبێت بتوانێت جێگەی بگرێتەوە”

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

Tags: جام کوردیمجتەبا میرزادەمەزهەر خالقیمۆسیقای کرماشانهونەر
Previous Post

کۆبەرهەمى مامۆستا «هەژار» بڵاوکرایەوە

Next Post

حەسار و سەگەکانی باوکم.. نۆڤلێتێکی کۆن لە سەردەمێکی نوێدا / سەدیق سەعید ڕواندزی

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
حەسار و سەگەکانی باوکم.. نۆڤلێتێکی کۆن لە سەردەمێکی نوێدا / سەدیق سەعید ڕواندزی

حەسار و سەگەکانی باوکم.. نۆڤلێتێکی کۆن لە سەردەمێکی نوێدا / سەدیق سەعید ڕواندزی

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025

Recent News

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020