بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ عەلی دەعموش وتی: ئێمە سوپاسی ئێران و عێراق و ئەو وڵاتانە دەکەین کە دەیانەوێت هاوکاری ئاوەدانکردنەوەی لوبنان بکەن.
ناوبراو وتی: هەموو ئەو کەسانەی کە بیریان لەوە دەکردەوە حزبوڵڵای لوبنان قەرەبوونی زیانبەرکەوتووان ناکاتەوە، بێهیوا بوون، ئەو کەسانە بەوە دڵخۆش بوون کە حزبوڵڵا توانای قەرەبووکردنەوەی خەڵکەکەی نییە بەڵام پێچەوانەی ئەمە سەلمێندرا.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا وتی کە ئێمە بە بەرەکەتی خوێنی شەهیدان و دەستی بەهێزی تێکۆشەرانمان بینا و خانووە ڕووخاوەکان نۆژەن دەکەینەوە.
شێخ عەلی دەعموش وتی: وەک چۆن خۆڕاگری لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی سەرکەوتنی بەدەست هێنا، لە نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەشدا سەردەکەوێت./.