بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ سەرکردە و خەڵکی ئەو وڵاتانەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا و هاتنی ساڵی نوێی زایینی بەرز ڕادەگرتن، پیرۆزبایی ئەم بۆنانەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە عیسای مەسیح پێغەمبەری ڕووناکی و ڕەحمەت، لەدایکبوونی بەرزڕاگرتنی ئاشتی و ئەخلاقە لە کۆمەڵگای مرۆیی و ئامۆژەکانی وەک سەرجەم پێغەمبەرەکانی دیکە ڕێگاچارەی نەهێشتنی نادادپەروەرییەکانە.
ناوبراو هیوای ئەوەی خواستووە کە ئەم بۆنەیە زوڵم و توندووتیژی و شەڕ و کۆمەڵکوژی بنبڕ بکرێت و ئاشتی و ئارامی لە جیهاندا جێگیر بکرێت./.