بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرمەد بەیاتی شارەزای کاروباری ئەمنی ناوەڕۆکی ئەو پەیامەی ئاشکرا کردووە کە لە سەردانی شاندە ئەمنییەکەی عێراق بۆ دیمەشق، ئاراستەی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا کراوە.
ناوبراو وتی: سەردانی شاندە ئەمنییەکەی عێراق بۆ سوریا، پەیامێکی ئەمنی و سیاسی و هەڵگری هەڵوێستی عێراق لە بەرامبەر دەسەڵاتی نوێی سوریا بووە، لە بەر ئەوەی کە گرنگی عێراق بۆ سوریا، زیاتر لە وڵاتانی دیکەیە.
بەیاتی وتی: پەیامەکەی عێراق بۆ دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا، پشتیوانی لە گەلی ئەم وڵاتە، پاراستنی مەزاری پیرۆزی حەزرەتی زەینەب، پاراستنی کەمینەکان و ڕێگری لە هاتنی تیرۆریستان بۆ عێراق بووە. هەروەها پرسی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات و نیگەرانی لە ئازادکردنی تیرۆریستان لە گرتووخانەکان باس کراوە.
ئەو شارەزای کاروباری ئەمنییە بە ئاماژە بە بەڵێنەکانی ئەحمەد شەرع سەرکردەی دەستەی تەحریری شام، وتی کە عێراق چاوەڕوانی کردارە نە قسە./.