بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە لە یەکەم هێرشدا فڕۆکەخانەی بن گوریۆن بە مووشەکی بالستی فەڵەستین – 2 کراوەتە ئامانج.
ناوبراو وتی: دووم هێرشی مووشەکی بۆ سەر وێستگەی کارەبای باشوری قودسی داگیرکراو بە مووشەکی بالستی زولفەقار بووە.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێرشەکانی سەر ڕژێمی زایۆنیستی، هاوکات لە گەڵ هێرشێکی دیکە بۆ سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی بە ناوی USS Harry S. Truman بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەم هێرشە بە ژمارەیەک درۆن و مووشەکی کرۆز لە کاتێکدا کراوە کە هێزەکانی ئەمریکا سەرقاڵی خۆئامادەکردن بۆ هێرشێکی گەورەی سەر یەمەن بوون./.