پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو ئامارە هەلومەرجی خەڵکی فەڵەستینی تا کۆتایی ساڵی 2024 تاوتوێ کردووە و تێیدا هاتووە کە کۆمەڵکوژی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بووەتە هۆی شەهیدبوونی 45 هەزار و 484 فەڵەستینی و برینداربوونی زیاتر لە 100 هەزار کەس لە کەرتی غەززە.
عەلا عەوەز بەڕێوەبەری ناوەندی ئاماری فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە لە 7 ی تشرینی ساڵی 2023 ەوە تا ئێستا 17 هەزار و 581 منداڵ و 12 هەزار و 48 ژن لە غەززە شەهید کراون. هەروەها 11 هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون و 108 هەزار و 90 کەسی دیکە لە لایەن ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستییەوە بریندار کراون.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ژمارەی دانیشتووانی کەرتی غەززە 160 هەزار کەس، واتە لە سەدا 6، کەمبووەتەوە و گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 100 هەزار کەس./.