بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبومحەممەد جۆلانی وتی: سوریا ناتوانێت پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی گەورەی ناوچەکە وەک ئێران بپچڕێنێت، بەڵام پەیوەندییەکانی دیمەشق و تاران دەبێت لە سەر بنەمای دیپلۆماتیک، ڕێزگرتنی بەرامبەر و نەبوونی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی یەکتردا بێت.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العربیە دا وتی: لەو بڕوایەدام کە ڕۆڵی ئێران دەبێت لە ناوچەکەدا ئەرێنی بێت و پێویستە تاران پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی لە ناوچەکەدا بکات.
ڕاشیگەیاند کە بەشی سەربازیی حکومەتی نوێی سوریا ئەرکی خۆیی سەبارەت بە بارەگا و بیناکانی سەر بە ئێران جێبەجێ کردووە./.