پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ ” دیداری ئاسۆی گۆڕانی میدیای نیشتمانی ” کە بە ئامادەبوونی بەرپرس و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو، جەختیان لە سەر ڕۆڵی کاریگەری میدیا لە هاوکێشەکانی ئێستای جیهاندا کردەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند کە توانای گەیاندنی پەیام و گێڕانەوەی ڕاستییەکان هۆکارێکی گرنگتر لە ئامرازە سەربازییەکانە لە دیاریکردنی براوەی گۆڕەپانەکاندا و داوای ئەوەیان کرد کە لە بواری میدیاییدا وردبینی و هەوڵ و دەستپێشخەری زیاتر بکرێت./.