پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هیلێل بیتۆن ڕۆزین ڕایگەیاندووە کە تەنانەت پاش چەندین مانگ لە شەڕی جەبالیا، دەزگا ئەمنییەکان ئەگەری ئەوەیان خستووەتەڕوو کە ڕێکخستنە سەربازییەکانی حەماس بەردەوام لە باکوری غەززە چالاکی دەکەن و سەدان کەس لەو هێزانە چالاکییان هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە چالاکییە سەربازییەکانی حەماس لەم ماوەیەدا زیاتر بووە.
ئەو پەیامنێرە زایۆنیستە ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی وا دەزانن لەشکری 162 بە تەنیایی دەتوانێت شکست بە حەماس بێنێت، تووشی هەڵەیەکی گەورە بوون./.