بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتە پزیشکییەکانی غەززەدا هاتووە کە 800 منداڵ پێش ئەوەی تەمەنیان بگاتە یەک ساڵ، لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون.
ئاژانسی شەهاب ی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە لەم شەڕەدا کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا بەردەوامە، زیاتر لە 180 منداڵ دەستبەجێ پاش لەدایکبوونیان شەهید کراون.
لە هەمان کاتدا وتەبێژی ڕێکخراوی یونیسێف ڕایگەیاندووە کە سەرما و نەخۆشی و برسێتی ژیانی بۆ منداڵانی غەززە کردووەتە کارەساتێکی گەورە.
ڕۆژی دووشەممە منداڵێکی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەستدا. ڕۆژی یەک شەممە دوو منداڵی ئەم خێزانە گیانیان لە دەست دابوو./.