بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد و هاتنەسەرکاری حکومەتی ڕاگوزەری نوێ، بڕیارە کۆنفرانسی نیشتمانیی سوریا لە ڕۆژانی 4 و 5 ی کانوونی دووەمی 2025 لە شاری دیمەشق بەڕێوە بچێت تا وتووێژ لە سەر داهاتووی ئەم وڵاتە بکات.
بڕیارە لەو کۆنفرانسەدا هەڵوەشانەوەی سەرجەم گرووپە چەکدارەکان بە تایبەت دەستەی تەحریری شام ڕابگەێندرێت.
حکومەتەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا 8 ی کانوونی یەکەمی 2024 پاش کۆنتڕۆڵکردنی دیمەشق لە لایەن چەکدارە نەیارەکانەوە ڕووخا و ئەسەد لە ئێستادا لە ڕووسیایە./.