بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی بەریتانی The Sun ڕایگەیاندووە کە بە مادەیەکی ژەهراوی هەوڵی تیرۆرکردنی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا لە وڵاتی ڕووسیا دراوە.
ئەو ڕۆژنامەیە ڕایگەیاندووە کە ئەسەد یەک شەممەی ڕابردوو ژەهراوی کراوە و بە هۆی کۆکەی بەردەوام و هەستکردن بە خنکان، داوای یارمەتی پزیشکی کردووە.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە ئەسەد لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی چارەسەری بۆ کراوە و رۆژی دووشەممە ڕەوشی تەندرووستیی جێگیر بووە.
بەشار ئەسەد و حکومەتی ڕووسیا تا ئێستا بەیاننامەیەکیان لە سەر ئەم هەواڵە دەرنەکردووە.
8 ی کانوونی یەکەمی 2024 دەستەی تەحریری شام بە سەرکردایەتی ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبومحەممەد جۆلانی کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد لە سوریا هێنا./.