بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناڕەزایەتی توندی خۆیی سەبارەت بە لەسێدارەدانی ئەو 6 هاووڵاتییە لە لایەن حکومەتی سعوودیەوە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە ئەم کارەی سعوودییەکان بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی بە تایبەت کۆنوانسیۆنی پەیوەندییە کۆنسووڵییەکانە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای ڕوونکردنەوەی لە باڵیۆز و حکومەتی سعوودیە کردووە.
بڕیارە شاندێکی یاسایی و کۆنسووڵیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەر ئەم دۆسیەیە سەردانی ڕیاز بکات.
سعوودیە ڕایگەیاندووە کە 6 هاووڵاتی ئێرانیی بە تۆمەتی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان لەسێدارە داوە./.