بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕادیۆ ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا 28 سەربازی ئەو ڕژێمە خۆیان کوشتووە.
ڕادیۆ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە 16 کەس لەو سەربازانە لە هێزەکانی یەدەگ بوون.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەمە بەرزترین ڕێژەی خۆکوژی لە نێو سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوو بووە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا 891 ئەفسەر و سەربازی ئەو ڕژێمی کوژراون./.