بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی پێنجەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید سولەیمانی، وتی: ئەمڕۆ یادی ئەو شەهیدانە بەرز ڕادەگرین کە ئەمریکای زاڵم و خایین لە ناوچەکەدا 5 ساڵ بەر لە ئێستا ئەو تاوانەی کردووە و ئەمڕۆ کۆبووینەتەوە تا یادی کەسێک بەرز ڕابگرین کە ڕێبازەکەی دەتوانێت یارمەتیدەری ڕزگاربوونی کۆمەڵگا بێت.
ناوبراو وتی: بە شانازییەوە دەرێژەپێدەری ڕێبازەکەی شەهید سولەیمانی بۆ بەرگری لە زوڵملێکراوان و موسڵمانان لە هەر شوێنێک دەبین.
پزیشکیان وتی: شەهید سولەیمانی هیچ کات تێکەڵاوی لایەنە سیاسییەکان نەبوو و جێبەجێکاری ڕێنماییەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بوو و هەوڵەکانی بە ئامانجی یەکڕیزی لە نێو موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی بوو.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دەبێت لەم ئازیزانە نموونەیەک درووست بکەین و ئەمەش بە درووشم نابێت، دەبێت پیشان بدەین کە خزمەتگوزاری خەڵکین، وەک چۆن کە ئەو شەهیدانە خزمەتگوزاری خەڵک بوون./.