بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەبات و تێکۆشانی شەهید سولەیمانی و هاوسەنگەرەکانی ڕۆڵی سەرەکیی لە گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ عێراق و سوریا و ڕێگری لە پەرەسەندنی تیرۆریزمی داعشی بۆ وڵاتانی دیکە و تەنانەت ئەورووپا هەبوو.
لە کاتێکدا کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بانگەشەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمیان دەکرد بەڵام ئەوە شەهید سولەیمانی بوو کە لە بەرەی سەرەکی شەڕی دژ بە تیرۆردا وەستا و ئەوانی لە عێراق و سوریا تووشی شکستی گەورە کرد.
شەهید سولەیمانی بە ئامادەبوونی لە بەرەکانی شەڕی دژ بە داعش، ئەوەی سەلماند کە توانا و ئەزموونی سەربازیی ئێران بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، لە چوارچێوەی هاوکاری ناوچەیی و پشتیوانی لە گرووپەکانی خۆڕاگری، تەنیا ئامرازی سەرکەوتنە بە سەر پیلانەکانی دوژمناندا.
3 ی کانوونی دووەم هاوکاتە لە گەڵ پێنجەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید سولەیمانی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و شەهید ئەبومەهدی موهەندیس جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق و هاوڕێکانیان کە لە لایەن تیرۆریستانی ئەمریکییەوە لە فڕۆکەخانەی بەغدا کرانە ئامانج.
ئەمریکا بەم هێرشە تیرۆریستییە ئەوەی سەلماند کە شەهید سولەیمانیی بە دوژمنی خۆی دەزانی. میدیا ئەمریکی و زایۆنیستییەکان بەردەوام شەهید سولەیمانییان بە مێشکی داهێنەری سەرجەم گرووپەکانی خۆڕاگری لە ناوچەکە دەزانی.
شەهید سولەیمانی ڕۆڵی بەرچاوی لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی دژ بە لوبنان، ناسراو بە شەڕی تەمموز، هەبوو و خۆڕاگریی ناوچەکە بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی ئەم فەرماندە باڵایە بووە.
واشنتن ئەو کەسەی تیرۆر کرد کە لەناوبردنی داعشی ڕاگەیاند، ئەویش لە کاتێکدا کە ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە بە باشیان دەزانی داعش بمێنێتەوە و لە چالاکییەکانی بەردەوام بێت./.