بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێکی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەریم لە گەڵ مەهدی جەمالی زادە پارێزگاری ئەسفەهان کۆبوونەوە.
پارێزگاری ئەسفەهان لەو کۆبوونەوەدا وتی: دەرفەتێکی زۆر بۆ پەیوەندی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەسفەهان هەیە کە پێویستی بە لێکنزیکبوونەوە و هاوکاری یەکتر هەیە.
مەهدی جەمالی زادە وتی: من مەودایەک لە نێوان ئەسفەهان و هەرێمی کوردستاندا نابینم و بە هاوکاری یەکتر دەتوانین زیاتر نزیک ببینەوە.
ناوبراو وتی: ئەسفەهان مێژووییەکی دەوڵەمەندی هەیە و یەکێک لە شارە گرنگەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و توانایەکی زۆری لە بواری ئابوری و بازرگانی بە تایبەت لە بواری پیشەسازی دەستیدا هەیە و لە سەدەکانی ڕابردووشدا ڕێگایەکی مێژوویی بۆ ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ وڵاتانی جیهان بووە.
لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەسفەهان وتی: ئێمە دەتوانین پەیوەندییەکانمان لە بوارە جیاجیاکاندا بەرفراوانتر بکەین.
ناوبراو وتی: ئەسفەهان لە ڕووی پیشەسازییەوە ناوچەیەکی گرنگی ئێرانە و لە زۆر بواردا دەتوانێت لە گەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندیی هەبێت./.