بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ هەینی بە درۆنێک بۆردومانی ماڵی ” عومەر سەلاح دیروای ” پەیامنێری فەڵەستینیی لە شارۆچکە زوایدەی ناوەڕاستی کەرتی غەززە کرد و ناوبراو بەو هۆیەوە شەهید بوو. باوک و دایکی ئەو پەیامنێرەش لە هێرشەکەدا شەهید بوون.
ڕۆژی پێنج شەممەش حەسەن قیشاوی پەیامنێری فەڵەستینی لە ڕۆژئاوای غەززە شەهید بوو.
لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا 203 پەیامنێری فەڵەستینی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون./.