بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ هەینی 3 ی کانوونی دووەمی 2025 بە مووشەکی بالستی فەڵەستین – 2 هێرش کراوەتە سەر وێستگەی کارەبای ڕۆژهەڵاتی یافای داگیرکراو و هێرشەکە ئامانجەکەی پێناوە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە لە هێرشی دووەمدا بە درۆن پێگەیەکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی یافای داگیرکراو کراوەتە ئامانج.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ماوەی شەڕی غەززەدا دەیان چالاکی سەربازییان بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی زوڵملێکراوی ئەم ناوچەیە لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی هەبووە./.