بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی مەعاریۆ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە جەستەیەکی بریندار پێی ناوەتە ساڵی 2025 و ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەشیک لە برینەکانی هێشتا بە کراوەیی ماونەتەوە و خوێنیان لێدەتکێت.
ئەو ڕۆژنامەی بانگەشەی هەندێک دەسکەوتی سەربازیی بۆ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی 2024 کردووە و ڕایگەیاندووە کە دەسکەوتەکان نەبوونەتە هۆی ئەوەی کە ئیسرائیل شوێنێکی باش و پارێزراو بۆ ژیان بێت و پێچەوانەی ئەمە لە ئێستادا دەبینرێت و ئیسرائیل ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو لاوازبوون دەڕوات.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ڕەنگە ئێمە بۆ هەمیشە لە غەززە تووشی کێشە بین و تەنانەت فەرماندە باڵاکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیش بە گومانەوە لە داهاتووی شەڕەکە دەڕوانن.
ئەو میدیایە ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی هیچ کات توانای لەناوبردنی حەماسی نییە و غەززە بووەتە سەرچاوەیەکی بێ کۆتایی بۆ ئەم بزوتنەوەیە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی مەعاریۆدا هاتووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ هیچ ستراتیژێکی گونجاوی سیاسی و سەربازی، درێژە بە بوونی خۆی لە غەززە، لوبنان و سوریا دەدات و بۆ ئەو هەموو زیانە مرۆیی و تێچووە مادییەی ئەم شەڕانە پاساو دەهێنێتەوە./.