بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە تامی برۆس پەیامنێری کەناڵی فۆکس نیوز وەک وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستنیشان کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە برۆس هەڵگری بڕوانامەی زانستە سیاسییەکان و چالاکوانێکی میدیایی و شرۆڤەکارێکی باڵایە./.