بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی کان 11 ی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبومحەممەد جۆلانی سەرکردەی دەستەی تەحریری شام داوای لە ئەمریکا کردووە گوشار لە سەر تەل ئەبیب دابنێت تا هێزەکانی لە ناوچەی پارێزراو لە سنورەکانی سوریا بە تایبەت لە ناوچەی جەبەل شێخ بکشێنێتەوە.
بەرپرسێکی کاروباری ئەمنی لە ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕژێمە سازشت لە سەر ئاسایشی خۆی ناکات و ناچێتە ژێر کاریگەری گوشارەکانەوە.
میدیا زایۆنیستەکان پێشتر ئەوەیان ڕاگەیاندبوو کە تەل ئەبیب لە نامەیەکدا بۆ ئەحمەد شەرع، جەختی لە سەر مانەوەی هێزەکانی لە ناو خاکی سوریادا کردووەتەوە./.