بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئومێد شێخ ئەحمەدی یەکێکە لەو ناوبژیوانە بەناوبانگانەی لەشجوانی کە بۆ یەکەمجار لە وڵاتدا بڕوانامەی دادوەری لەشجوانی هونەری لە پۆلی 2 لە پۆلی نێوان کیشوەرەکان بەدەستهێنا.
ئەم ناوبژیوانە نێودەوڵەتییەی کوردستان توانی ناوی خۆی وەک یەکەم دادوەری لەشجوانی ئێران تۆمار بکات کە پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
خولی ناوبژیوانی بۆ وەرزشی لەشجوانی لە 10 تا 16ی کانونی یەکەم لە لایەن سویسراوە میوانداری دەکرا و شێخ ئەحمەدی توانی بە بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە موڵەتی بەشداریکردن و ناوبژیوانی لە پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی ئۆڵۆمپیادی 2028ی ئەمەریکا بەدەستبهێنێت./.