بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە پێنجەمین ساڵیادی تیرۆری شەهیدان قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، وتی: شەهیدان قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە تاریکترین هەلومەرجدا و لە سەرجەم سەنگەرەکاندا بە پێی فەتوای مەرجەعیەتی زانا کە عێراق و ناوچەکەی ڕزگار کرد، بەرگرییان لە عێراق کرد و مەرجەعی باڵاش لە ڕۆژی شەهیدبوونیان ئەوانی وەک قارەمانانی شەڕی سەرکەوتن لە دژی تیرۆریستانی داعش پێناسە کرد.
ناوبراو سەبارەت بە هێزەکانی حەشدی شەعبی وتی: حەشدی شەعبی بەشێک لە حکومەت و هێزێکی سەرەکییە بۆ بەرگری لە عێراق.
سودانی وتی: هێزەکانی حەشدی شەعبی بەدەر لە ڕۆڵی ئەمنی و ئاشتی خۆیان لە عێراق، بەستێنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و چاکسازی کارگێڕی و ئابورییان بۆ حکومەت دابین کردووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە دۆخی ناوچەکەش ڕایگەیاند کە بەغدا ڕۆڵی بەرچاوی لە کۆنتڕۆڵکردنی قەیران و ڕێگری لە پەرەسەندنی هەبووە./.