بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەفیق سەفا لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند کە تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی پێشووی حزبوڵڵای لوبنان لە پاش کۆتایی هاتنی ماوەی 60 ڕۆژەی ئاگربەست بە خاک دەسپێردرێت.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری بەراورد بە ڕابردوو بەهێزتر بووە و بۆ هەر گۆڕانکارییەکی داهاتوو ئامادەیە.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ڕۆحی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا لە نێو ئەندامان و لایەنگران و تێکۆشەرانی حزبوڵڵادایە، حزبوڵڵا بەهێزە و لە پۆڵا بەهێزترە و بەراورد بە ڕابردووش بەهێزتر بووە و دوژمن ئەمە دەبینێت.
وتیشی کە دڵنیایی بە هەمووان دەدەین کە نیگەران نەبن و بۆ هەر گۆڕانکارییەک ئامادەین./.