بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتیبەکانی قەسام باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە گەڵ کەتیبەکانی قودس باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، گرووپێکی 10 کەسی لە ئەندامانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕۆژئاوای بەیت لاهیا لە باکوری کەرتی غەززە کرانە ئامانج کە سەرجەم ئەو 10 کەسە کوژراون یان بریندار بوون.
قەسام ڕایگەیاندووە کە ئەندامێکی دیکەی سوپای زایۆنیست کە لەو شەڕەدا هەڵاتبوو، کراوەتە ئامانج و کوژراوە./.