بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە دۆخی سوریا وتی: پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا بابەتێکی زۆر گرنگە، لە هەمان کاتدا هەندێک نیگەرانیمان لە سەر داهاتووی ئەم وڵاتە هەیە کە نیگەرانی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکەیە.
ناوبراو وتی: گەلی سوریا دەبێت بتوانن بە بێ دەستێوەردانی دەرەکی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ داهاتووی خۆیان بڕیار بدەن و سوریا نابێت ببێتە پەناگە و شوێنێکی پارێزراو بۆ تیرۆریستان./.