بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن حاجی حەسەن لە ئەندامانی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، وتی: حزبوڵڵای لوبنان لە تەواوی ئاستەکاندا بەهێزە و سەرکردایەتی و پێگە جەماوەرییەکەی سەرجەم ئەم قەیرانانە تێپەڕ دەکات.
ناوبراو وتی: بەشداری ڕۆژانەی خەڵک لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان وەک ڕاپرسییەکە بۆ پشتیوانی لە حزبوڵڵا.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی لوبنان سەبارەت بە پێشێلکردنی ئاگربەست لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە وتی: ئەگەر لە پاش 60 ڕۆژ هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیست لە لوبنان بمێننەوە، حزبوڵڵا کاردانەوەی دەبێت، وەک چۆن کە ئەمینداری گشتی باسی ئەمەی کردووە.
حوسێن حاجی حەسەن وتی: بوونی ڕژێمی زایۆنیستی لە سوریا هەڕەشەیەکە لە سەر تەواوی ناوچەکە و حزبوڵڵا ئاسایش و سەقامگیری سوریای دەوێت و دەیەوێت وڵاتێک بێت بۆ تەواوی خەڵکەکەی و ئاگای لە مەترسییەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بێت./.