بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەی بزوتنەوەی موجاهدینی فەڵەستیندا هاتووە کە چالاکییەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی کەرتی خۆرئاوا کاردانەوەیەکی ئاسایی گەلی فەڵەستینە لە بەرامبەر تاوان و کۆمەڵکوژیی زایۆنیستەکان لە کەرتی غەززە و دەستدرێژییەکانی سەر کەرتی خۆرئاوا و قودس.
لەو بەیاننامەیەدا پیرۆزبایی هێرشی سەر پاسی هەڵگری زایۆنیستەکان لە گوندی فندوقی ڕۆژهەڵاتی قلقیلیە کراوە.
ئەو بزوتنەوەیە ڕایگەیاندووە کە چالاکییەکە شکستێکی دیکەی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە.
کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لەو چالاکییەدا 3 زایۆنیست کوژراون و 7 ی دیکەش بریندار بوون./.