بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، لە ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید حاجی قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانیدا وتی: مێژوویەکی دوور و درێژمان لە دۆستایەتی و پەیوەندی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکانیدا هەیە.
ناوبراو وتی: زۆربەی کاربەدەستان و سەرکردەکان و کەسایەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شەهیدبوون ئاشنایەتییان هەیە، ئەوان یان لە بنەماڵەی شەهیدانن یان لە خەباتی دژ بە ڕژێمی دیکتاتۆری و ڕووخاوی بەعس بەشداری و ڕۆڵی کارایان هەبووە.
ئەسەدی وتی: زۆربەی کەسایەتی و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەڕێز بارزانی سەرۆکی حیزبەوە تا پێشمەرگەکان لە دۆستانی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی بوون، برایانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش بە هەمان شێوە.
سەرکۆنسووڵی ئێران دەستخۆشیی لە بەشداری سەرجەم کەسایەتی و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و وتی: من ڕۆڵەی کوردستان و هیچ کات لە هەرێمی کوردستان میوان نەبووم و شانازی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان هەر دوو لاوە دەکەم.
ناوبراو وتی: لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا ژنڕاڵی زۆر هاتن و رۆیشتن، بەڵام پرسیار ئەوەیە کە بۆ حاجی قاسم بووەتە نموونەیەکی هەمیشە زیندوو؟ شەهید سولەیمانی هەڵگری بیرکردنەوەیەکی ستراتیژی لە سەر بنەمای کرداری بوو کە ئەمە بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە و لە هەرێمی کوردستانیش ئەمە لە شەڕی دژ بە داعشدا بینراوە، حاجی قاسم لەو ژنڕاڵ و فەرماندەیانە نەبوو کە لە نووسینگەکەیدا بمێنێتەوە، بەڵکوو لە نزیکەوە لە بەرەی سەرەکی شەڕەوە فەرماندەیی دەکرد، ئەگەر لە مەخمور یان کەرکوک یان ئامێرلی پێویستی هەبوو، شەهید سولەیمانی بە زووترین کات ئامادەدەبوو، ڕەزامەندی خودا و خەڵک یەکێتی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی شەهید سولەیمانی بوو.
سەرکۆنسووڵی ئێران وتی: شەهید حاجی قاسم بە بێ هیچ جیاوازییەک و لە پێناو ڕەزامەندی خودا یارمەتی سەرجەم نەتەوە و ئایینە جیاجیاکانی دەدا و ئەم خزمەتانەش بۆ هەمیشە لە مێژوودا دەمێنێتەوە.
فەرامەرز ئەسەدی وتی: شەهید سولەیمانی لە ستراتیژی خۆیدا گرنگیی بە بابەتی مرۆیی دەدا و ئەمەش خاڵێکی گرنگی خەبات و تێکۆشانی ئەو فەرماندە گەورەیە بووە./.