شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید حاجی قاسم سولەیمانی لە شاری هەولێر، بە پەیامنێری جام کوردی ڕاگەیاند کە پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەموو کات پەیوەندییەکی درێژخایەن بووە و هەر کاتیک کە هەرێمی کوردستان پێویستی بووە و یان خەڵکەکەی تووشی نەهامەتی بوون، دەرگای کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕووی ئێمەدا کراوە بووە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئێران باش و بەردەوام بووە و ڕووی لە گەشەسەندنە و دوو دۆستی دێرینی یەکترین.
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وتی: پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران پەیوەندییەکی دوور و درێژە و هی یەک ساڵ و دوو ساڵ نییە و خوێنی هاوبەش لە پێناو بەردەوامی و پتەوبوونی ئەم پەیوەندییانە ڕژاوە./.