بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هەندێک لە میدیاکان زانیارییان سەبارەت بە ڕاگرتنی هەناردەی نەوت بۆ سوریا بڵاو کردووەتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە هیچ گرێبەستێک بۆ سوریا لە سەر هەناردەی نەوتی خاو بۆ ئەو وڵاتە بوونی نییە.
ڕاشیگەیاندووە کە هیچ گرێبەستێک لە گەڵ سوریا بۆ دابینکردنی نەوتی خاوی پێویستی ئەو وڵاتە بوونی نییە و شتێک بە ناوی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت بۆ ئەو وڵاتەش نییە./.