بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیدارەی وەرزشی بەرشەلۆنە بیر لە فرۆشتنی چەند یاریزانێک دەکاتەوە.
ئامانج لەمەش، فرۆشتنی ئەو یاریزانانەیە کە شوێنی دیاریکراویان لە تیپەکەدا نییە بۆ ئەوەی بتوانن یاریزانی نوێ وەربگرن بۆ بەهێزکردنی تیپەکە لە نیوەی دووەمی وەرزدا.
دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی و هانسی فلیکی ڕاهێنەر هەمیشە لە گەڵ ئەوە بوون کە پێکهاتەکە تا مانگی حوزەیران پڕ بێت. دیکۆ پێی وابوو کە ناتوانن دەستبەرداری یاریزانێک بن ئەگەر چەند خولەکێکیشی دەستنەکەوێت، مەگەر بتوانن جێگرەوەیەکی گونجاو بۆی بدۆزنەوە. بەڵام ئەم دۆخە گۆڕاوە و جموجۆڵەکان دەستیان پێکردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی سپۆرت، یانەکە بەنیازە هەندێک یاریزان بفرۆشێت و ئەنسۆ فاتی و ئێریک گارسیا و کریستینسن لەم لیستەدا هەن. پێدەچێت یاریزانی زیاتر بۆ فرۆشتن لەبەرچاو بگیرێت و بەرشەلۆنە گوێ لە ئۆفەرەکان دەگرێت.
هەروەها دۆخی فرانکی دی یۆنگ لەژێر پێداچوونەوەدایە، چونکە هیچ ئارەزووی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نیشان نادات و دەتوانێت لە کۆتایی گرێبەستەکەیدا بە خۆڕایی بڕوات. دۆخی ڕۆناڵد ئاراوخۆش هاوشێوەیە و درێژکردنەوەکە لە گەڵیدا بە هەمان شێوە لە بنبەستدایە./.