بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حاج مەحمود لە ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونی حاجی قاسم سولەیمانی کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، وتی: سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەناسەیەکی گەورە بوو بۆ خەڵکی کوردستان بوو و بووە پشتیوانێکی گەورە بۆ شۆڕش و خەباتی گەلی کورد لە دژی ڕژیمی بەعسی ڕووخاو.
ناوبراو وتی: بە هۆی پشتیوانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە ژمارە و خەباتی پێشمەرگە گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەرداهات و ئەمە هەنگاوێکی گرنگ بوو کە لەو کاتەدا هەڵگیرا.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان وتی: شەهید سولەیمانی لە هەر قۆناغ و پێویستییەکدا بە تایبەت لە شەڕی دژ بە داعش، هاوکاری هێزی پێشمەرگەی دەکرد.
محەممەد حاجی مەحمود وتی: شەهید سولەیمانی لە گەڵ سەرجەم کەسایەتی و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، پەیوەندییەکی بەهێز و کاریگەری بوو.
وتیشی کە ئەگەر شەهید سولەیمانی نەدەبوو، بەغدا و دیمەشق لە ساڵی 2015 دەکەوتنە دەستی داعش./.