سەید موزەفەر پیرخدری بەڕێوەبەری مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی، وتی: پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕابردوو و لە ئێستادا پەیوەندییەکی بەهێز و بەردەوامە.
ناوبراو لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید سولەیمانی لە هەولێر وتی: بێگومان کەسایەتی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی ڕۆڵ و کاریگەری و دەستڕۆیشتووییەکی زۆری لە ئێران و وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبووە بە تایبەت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە و جیهانی ئیسلام.
بەڕێوەبەری مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ وتی: لەدەستدان و شەهیدبوونی ئەو کەسایەتییە خەسارێکی گەورە بوو./.