جەبار یاوەر لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید حاجی قاسم سولەیمانی لە شاری هەولێر، بە پەیامنێری جام کوردی ڕاگەیاند کە هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی پتەو و دێرینی لە گەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە.
ناوبراو وتی: لە سەردەمی بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس (سەردەمی شاخ) زۆربەی سەرکردەکانی کورد لە لایەنە سیاسییە جیاجیاکان لە ئێراندا بوون و پەیوەندییەکی باش لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەبووە و ئەم وڵاتەش لە هەموو ڕوویەکەوە پشتیوانی لە خەڵک و لایەنە سیاسییەکان دەکرد.
ئەمینداری گشتی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە لە درێژەدا وتی: ئێمە و ئێران سنورێکی دوور و درێژمان پێکەوە هەیە، ئێران هەر لە پاش ڕاپەڕینی خەڵکی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەت، درێژەی بە هاوکارییەکان داوە و کۆنسووڵخانەکانی لە هەولێر و سلێمانی کردەوە و پەیوەندییەکان لە هەموو بوارێکدا بە تایبەت سیاسی و ئابوری و کەلتوری بەردەوام ڕووی لە گەشەسەندن بووە.
جەبار یاوەر وتی: شەهید سولەیمانی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەبووە، چ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەر دوو حکومەت و چ پەیوەندی لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان.
ناوبراو وتی: شەهید سولەیمانی پیاوێکی قارەمان بوو و ڕۆڵی لە ناوچەکەدا و لە زۆربەی وڵاتان وەک لوبنان و سوریا و عێراقدا هەبووە و بە تایبەت لەو کاتەی کە شەڕی داعش وەه هەڕەشەیەکی جیدی بوو، هاوکاری ئێمەی کرد و ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە هێنانی یارمەتی و بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی لە شەڕژ دژ بە تیرۆریستانی داعش.
ئەمینداری گشتی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە کۆتاییدا هیوای ئەوەی خواست کە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان بەردەوام و باشتر ببێت، لە بەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە عێراق سنورێکی هاوبەشی لە گەڵ ئێراندا هەیە و لە ڕووی کۆمەڵایەتیشەوە پەیوەندییەکی دۆستایەتی و خزمایەتی لە نێوان گەلانی هەر دوو لادا هەیە./.