بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەمخوێنی لە هەموو مرۆڤەکاندا ڕوودەدات، بەڵام ژنان و منداڵان و هەرزەکاران زۆرترین مەترسییان لەسەرە.
ئاڵۆزییەکانی کەمخوێنی بە هۆی کەمی ئاسن
تێکچوونی کۆئەندامی دەمار، گۆڕانکاری لە ڕەفتاردا (بێباکی، ماندوێتی، کەمی چالاکی و جوڵەی جەستەیی لە منداڵان و هەرزەکاران)، کەمبوونەوەی توانای فێربوون و شکستی ئەکادیمی، کەمکردنەوەی بەرگری لەش بەرامبەر هەوکردنەکان یەکێکە لە ئاڵۆزییەکانی کەمخوێنی بەهۆی کەمی ئاسن.
ڕێگاکانی خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی کەمخوێنی کەمی ئاسن
بەکارهێنانی سەرچاوە خۆراکییەکان کە ئاسنیان تێدایە لە خۆراکدا وەک گۆشتی سور، مریشک، ماسی، جگەر، هێلکە، فاسۆلیا
خواردنی سەوزە یان زەڵاتە لە گەڵ خواردن
دوورکەوتنەوە لە چا و قاوە لە گەڵ خواردن یان کاتژمێرێک پێش خواردن و دوو کاتژمێر دوای خواردن
خواردنی بڕێکی کەم لە گۆشت لە گەڵ سۆیا لە خۆراکدا بۆ زیادکردنی مژینی ئاسن لە سۆیادا
خواردنی حەبی ئاسن، بۆ باشتر هەڵمژینی ئاسن، حەبی ئاسن لە گەڵ ئەو میوانەی کە ڤیتامین سی تێدایە بخورێت باشترە. شیر و بەرهەمە شیرەمەنیەکان لە یەک کاتدا بەکارمەهێنە لە گەڵ خواردنی حەبی ئاسن. دوور بکەوەرەوە لە وردکردن و جوینی حەبی ئاسن./.