بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەتایبەت لە کاتی خوێندندا، هەڵبژاردنی خۆراکی گونجاو یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کارکردنی مێشکی منداڵ و زیادکردنی توانا دەروونییەکانی.
خواردنی بەسوود بۆ بەهێزکردنی تەرکیز و فێربوونی منداڵ:
ئاسن:
ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ مێشک و لە هێلکە و گۆشتی سور و سپێناخ و عەدسدا هەیە.
زینک:
یارمەتی باشترکردنی پەیوەندی خانەکانی مێشک و کارکردنی گواستەرە دەمارییەکان دەدات و لە گۆشتی سپی و قارچک و نۆکدا هەیە.
مەگنیسیۆم:
ئەم کانزایە یارمەتی ڕێکخستنی ڕەفتار و کارکردنی دەمارەکان دەدات. سەرچاوەکانی بریتین لە سێو و مۆز و ئەڤۆگادۆ.
ڤیتامین D:
پێویستە بۆ گەشەی دەمارەکان و کارکردنی مێشک و لە ماسی و قارچک و زەردێنەی هێلکەدا هەیە.
خواردنی زیانبەخش بۆ یادەوەری و تەرکیزکردنی منداڵ:
خواردنەوە شەکردارەکان:
وەک خواردنەوە گازییەکان و خواردنەوە وزەبەخشەکان کە کارکردنی مێشک کەم دەکەنەوە.
کاربۆهیدراتی پاڵاوتە:
وەک نانی سپی و کێک کە کاریگەری نەرێنی لە سەر بیرەوەری و تەرکیز دەبێت.
خۆراکە پرۆسێس کراوەکان:
وەکو چپس و پیفەک، کە زیان بە مێشک دەگەێنن و دەبنە هۆی تێکچوونی تەرکیز./.